18
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه له هێرشی ئاسمانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سیده‌كان گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شارومه‌نده پیشه‌ی شوانی بووه و كاتێك مه‌ڕ و ماڵاته‌كانی بردووه‌ته به‌رزاییه‌كانی ناوچه‌ی سیده‌كان، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیاوه كراوه‌ته ئامانج و گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه ساڵانه به‌هۆی بۆردوومانی ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی ده‌بنه قوربانی.