53
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، قه‌یرانی كه‌می به‌نزین له زۆرێك له شاره‌كانی ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه و خه‌ڵك چه‌ندین كاتژمێر له ڕێزدا ده‌وه‌ستن.
هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی ڕژیم كه‌می به‌نزینیان بۆ نه‌گه‌یشتنی تانه‌كه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ڵگره‌كان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام وته‌كانی مه‌سعوود پزشكیان له ڕۆژانی ڕابردوودا نیشان ده‌دات كه حكوومه‌ت خۆی بۆ گران كردنی نرخی سووته‌مه‌نی ئاماده ده‌كات. به وته‌ی هاووڵاتیان، به‌رپرسانی هه‌ندێك له ئوستانه‌كانی ئێران به خه‌ڵكیان ڕاگه‌یاندووه كه كه‌می به‌نزین به‌هۆی سه‌فه‌ركردنی خه‌ڵك له ڕۆژانی پشوودانی مانگی سه‌فه‌ر دا بووه و ئه‌گه‌ر كاری زه‌رووریان نییه سه‌ردانی به‌نزینخانه‌كان نه‌كه‌ن.