58
به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، سه‌عیده شه‌فیعی، ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی تاران له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیه‌وه به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان سزا دراوه.
سه‌عیده شه‌فیعی مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به حه‌وت مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و به تۆمه‌تی “ئیجماع وه ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به سێ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی و قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو له په‌یجی ئینستاگرامی خۆیدا ڕایگه‌یاندووه كه ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی خه‌رمانان، وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی بۆ سێهه‌مین جار ڕه‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێت.