به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوو چالاكی كتێب خوێندنه‌وه و ژه‌نینی موزیك له شاره‌كانی ساحێب و سه‌قز بۆ منداڵانی چاوگه‌ش ڕێكخراوه و له‌لایه‌ن منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێ كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژی ڕابردوو یەكەمین ئێوارە كتێبی ئەنجومەنی ژیار، لە سەیرانگای كانی گۆمەی شاری ساحێب بەڕێوە چووه. لەو چالاكییەدا ئەنجومەنی ژیار هەوڵیان داوه له ڕێگه‌ی پێدانی كتێب له منداڵانی ئه‌و شاره، قوتابیان له‌گه‌ڵ خوێندنی كتێب و نووسه‌ره‌كان ئاشنا بكه‌ن و ئاستی زانیاری‌یان ببه‌نه سه‌ره‌وه. ئه‌نجومه‌نی ژیار شاری ساحێب داوای له خه‌ڵك كردووه بۆ گه‌شه‌كردنی چالاكییه‌كانیان یارمه‌تیان بده‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه منداڵه چاوگه‌شه‌كانی شاری سه‌قز له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خوێندن، به‌رهه‌می مۆسیقاییان پێشكه‌ش به منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانیان كردووه. منداڵانی به‌شدار له‌و چالاكییه ڕێز و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی موعلیمانی زه‌حمه‌تكێش كرد و هیوای ساڵێكی پڕ له ته‌ندرووستی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ هه‌موو منداڵانی كوردستان خواست.