21
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانان، ئاگری به‌رزاییه‌كانی كانی نێعمه‌ت و ئاگجه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوانه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پووش و پاوانی كانی نێعمه‌ت و ئاگجه‌ی سه‌رشیو له‌لایه‌ن هه‌ڵپه‌رستانه‌وه سووتێندراوه و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان خه‌ڵكانی خۆبه‌خش به كه‌مترین ئیمكانات توانیویانه دایمركێننهوه.