16
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كوردانی ئازادیخوازی بلژیك به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق له شاری بڕۆكسل ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بێده‌نگی ئه‌و وڵاته له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی توركیا نیشان دا.
ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گوڵستان تارا و هێرۆ به‌هائه‌دین كه له‌م دوایانه دا به هۆی هێرشی په‌هبادی توركیا له نزیك سه‌یدسادق گیانیان به‌خت كردبوو، دژبه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر به‌و هێرشانه و پاراستنی گیان و ماڵی چالاكانی سیاسی و ڕۆژنامه‌وانانی په‌نابه‌ر له‌و وڵاته بوون.