30
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن، ژیان،ئازادی، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی ئازادیخوازی كوردستان دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆ و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كۆڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب دیواری شاره‌كانی سنه، كرماشان، مه‌ریوان، سه‌قز، بۆكان، ورمێ، پیرانشار، قوروه، بیجاڕ، كامیاران و چه‌ند شاری دیكه‌یان به دروشمه‌كانی مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی، مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر، ژن،ژیان،ئازادی، شۆڕشی درێژه‌ی هه‌یه و نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن نه‌خشاندووه. گه‌نجانی كوردستانی هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كرده‌وه.