نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌باره‌ت به ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی شه‌ش منداڵی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بنه‌ماڵه‌یه‌كی سیاسی له سنووری خابور بوو.
ساواش چه‌لیك باوكی ئه‌و شه‌ش منداڵه له ساڵی ٢٠١٦ی زاینی به‌هۆی گوشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناچار به كۆچكردن بۆ سووریه بوو. ئه‌و چالاكه سیاسیه ساڵی ٢٠٢٢، هه‌وڵی دا بنه‌ماڵه‌كه‌ی به ئورووپا بگه‌ێنێت، به‌ڵام له لوبنان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی توركیا كرا. چه‌لیك پاش دادگاییكردن ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌رزه‌ڕووم كرا. پاش ئه‌و ڕووداوه هاوژین و شه‌ش منداڵی ساواش چه‌لیك ئاواره بوون. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر مامۆی ئه‌و منداڵه هه‌وڵی دا برازاكانی بگه‌ڕێنێته‌وه باكووری كوردستان، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی پێناسه‌ی منداڵه‌كان ماوه‌ی به‌سه‌ر چووبوو و له سنووری خابۆر گیریان خوارد. شه‌ش منداڵه‌كه‌ی ساواش چهلێك بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له سنووری خابۆر دا بێ نان و ئاو مانه‌وه له كۆتایی دا ڕه‌وانه‌ی یه‌تیمخانه‌ی شڕنا‌خ كران، ئێستا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵانه سكاڵایان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تۆمار كردووه و خوازیاری ڕوونكرده‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیانن.