كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی تاران هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه و تێدا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتی خوێندكاران، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووان نوێ كرده‌وه و به‌ڵێنیان دا ڕێگای پڕ شانازیان درێژه پێ بده‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چالاكانی خوێندكاری به توندی شه‌رمه‌زار كراوه و ڕاگه‌یێندراوه، به دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا نزیك ده‌بینه‌وه و ئێمه‌ی خوێندكار وه‌كوو یه‌كێك له بزووتنه‌وه كاریگه‌ره‌كانی ئه‌و شۆڕشه به پێویستی ده‌زانین كه جه‌خت له‌سه‌ر مه‌نشووری داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كان و مه‌نشووری داخوازیی ژنانی پێشڕه‌وی كۆمه‌ڵگا بكه‌ینه‌وه و بڵێین: به‌هێزتر له جاران ڕووبه‌ڕووی كۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی بووینه‌ته‌وه و درێژه به خه‌بات ئه‌ده‌ین. پێشتریش ڕامانگه‌یاندبوو كه تۆڕی سه‌راسه‌ری شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی به‌ستێنی بۆ په‌یوه‌ست بوونی هه‌موو چین توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌و بزووتنه‌وه‌ی ساز كردووه و چاوه‌ڕێی ئه‌و ده‌كه‌ین كه به په‌یوه‌ست بوونی تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی، ئه‌و شۆڕشه برینتر بێت و هه‌نگاوه‌كانمان به‌ڕه‌و سه‌ركه‌وتن پته‌وتر و ته‌یارتر بكه‌ین تاكوو بتوانین پاش ڕووخانی كۆماری ئیسلامی، كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد، به‌رابه‌ر، سیكوولار، پڕ ئیمكانات و پێشكه‌وتوو درووست بكه‌ین. نه ده‌یانبه‌خشین و نه له‌بیریان ده‌كه‌ین، ناترسین و داوا له هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخواز ده‌كه‌ین بۆ دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بن.