28
كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی یه‌ك و دووی عه‌سه‌لوویه، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی عه‌سه‌لوویه له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕازین و داوای زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان ده‌كه‌ن.