21
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی شه‌مس له ئه‌نزه‌لی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی كارخانه و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئه‌نزه‌لی به كرێكارانیان وتووه كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به مانگرتن نه‌هێنن، ئه‌وه له‌سه‌ر كار ده‌ر ده‌كرێن. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی بوون.