به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی سارا دلدار، ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی ڕه‌شت، هه‌روه‌ها عه‌لی ڕه‌زا گولیپور، دكتۆرای به‌رق له زانكۆی ئاڵمان و به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گیانیان له ده‌ست داوه.
سارا دلدار، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ڕه‌شت گه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا یارمه‌تی به برینداره‌كان ده‌گه‌یاند، پاش ٩ مانگ به‌ندكران و ئه‌شكه‌نجه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان به شێوه‌ی گوماناوی گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌لی ڕه‌زا گولیپور، بسپۆڕی بواری به‌رق كه پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران به‌هۆی هاوكاری نه‌كردن له‌گه‌ڵ سپای پاسداران زیندانی كرابوو، پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر و بێبه‌ری بوون له ده‌رمان گیانی له‌ده‌ست داوه.