18
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، دوو شارومه‌ند به ناوه‌كانی “موزه‌فه‌ر دارایی” خه‌ڵكی دیوانده‌ره و “ڕاشد ئه‌دوایی” خه‌ڵكی گوندی “سلێن”ی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماڵی موزفهر دارایی و ڕاشد ئه‌دوایی و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كانیان، ئه‌و دوو شارومه‌نده‌یان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. شایانی باسه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه چوار هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی دیوانده‌ره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.