له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، دوو لاوی گیلەک بە نەوەکانی ئەمیررەزاحامیدی عوسماوەندانی و مازیار مووئەدەب لە گرتووخانه‌ی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕه‌شت، لە ژێر ئەشکەنجە دا گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی “هیرکانی“، ئەمیررەزا حامدی عوسماوەندانی، له شاری فوومه‌ن سه‌باز بووه و له كاتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا به‌شداری له سه‌ركوتی خه‌ڵك نه‌كردووه. ناوبراو په‌یوه‌ست به خه‌ڵكی ناڕازی سه‌ر شه‌قام بووه و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. پاش شۆڕشی ژینا ئه‌و گه‌نجه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ربازی و به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ته‌رمه‌كه‌یان ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كی كردووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هۆكاری مردنی ئه‌و گه‌نجه‌ی خۆكوژی ڕاگه‌یاندووه به‌ڵام به وته‌ی باوكی، ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه و ئێسقانی سه‌ری شكاوه. له هواڵێكی دیكه‌دا، لاوێكی دیكه‌ی گیله‌ك به ناوی مازیار مووئەدەب تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی بوئینی سەر بە شاری فوومەن، ٢٠ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، بە زه‌ربه‌ی باتوومی هێزه‌كانی پۆلیس له گرتووخانه‌ی ڕه‌شت گیانی له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه لە چەند هەفتەی ڕابردوودا محەمەد میرموسەوی و کۆمەیل ئەبولحەسەنی، دوو گەنجی دیکەی گیلەک لە گرتووخانه‌كانی لاهیجان و شەهسەوار لە ژێر ئەشکەنجە دا گیانیان لە دەست داوە.