بێبه‌شكردنی دوو خوێندكاری دیكه‌ له‌ خوێندن

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

سه‌ده‌ف حه‌یده‌ری خوێندكاری زانكۆی ته‌ورێز و شه‌قایق ئه‌كبه‌ری خوێندكاری كۆمه‌ڵناسی زانكۆی ته‌ربیه‌ت موده‌ڕسی تاران له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌و بۆ ماویه‌ دوو بۆ چوار ترم له‌ خوێندن دوور خراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، سه‌ده‌ف حه‌یده‌ری به‌ بیانووی دانانی ستۆری پاش مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له‌ تۆڕی ئینستاگرام، به‌ ته‌بلیغ دژی نیزام تۆمه‌تبار و بۆ ماوه‌ی دوو ترم له‌ خوێند دوور خراوه‌ته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ساعه‌ت ٩ی شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و خوێندكاره‌ په‌یوه‌ندیان گرتووه‌ و وتوویانه‌ كه‌ له‌ زانكۆ ده‌ركراوه‌ و ئه‌بێ له‌ خوابگا بچێته ده‌ره‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، شه‌قایق ئه‌كبه‌ری خوێندكاری بواری دكتۆرای كۆمه‌ڵناسی به‌ تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشی وڵات بۆ ماوه‌ی چوار ترم له‌ خوێندن بێبه‌ش كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net