چالاکانی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک به مهبهستی “هاودەنگی بۆ مانگرتنی سەرتاسەری” لە سەروبەندی دووهەمین ساڵڕۆژی قهتڵی حکوومەتی “ژینا ئەمینی” و دهستپێكی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” ڕاگەیاندنێكیان بڵاو كردهوه.
لهو ڕاگهیاندنه دا هاتووه، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان دەچینە نێو دووەمین ساڵڕۆژی گیانبەختكردنی ژینا ئەمینی و دەسپێکی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی؛ ڕاپەڕینێک کە هەموو ئازادیخوازانی سەرتاسەری ئێرانی کۆکردەوە و جارێکی دیکە نیشانی دا کە کوردستان هێشتا بەهێزە و شكست قبوڵ ناكات. ئێمە تێکۆشەرانی کۆمەڵگەی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤی کوردستان، لە دووهەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا داوا لە تەواوی باوکان و دایکان، گەنجان، كاسبكاران و سەندیکاکان، مامۆستایان، کرێکاران، خوێندكاران، قوربانیانی شۆڕشی ژینا، ئازادیخوازانی ڕێگای ئازادی و دۆستانی دادپەروەری و یەکسانی دهكهین: ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانان، با لە ماڵەکانماندا بمێنینەوە و ناڕەزایەتی مەدەنی خۆمان بە شێوەی مانگرتنی گشتیی سەرتاسەری نیشان بدەین، بە مەبەستی نیشاندانی ڕێز بۆ گیانبهختكردووانی شۆڕشی ژینا و درێژەدان بە ڕێبازەکەیان، تا كۆتایی وهستاوین.