23
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ڕاپۆرتێكدا ڕایانگه‌یاندووه كه له ٢٠ مانگی ڕابردوودا، ١٥٠ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای ٧٥ ساڵ زیندان به سه‌ر ٢١ كه‌س دا سه‌پێندراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌لانیكه‌م ٢١ كه‌س له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران له ماوه‌ی ٢٠ مانگی ڕابردوود له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م به ٧٥ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون. هه‌روه‌ها چوار كه‌س له‌و به‌ندكراوانه وێڕای حوكمی زیندان سزای ١٦٠ زه‌ربه شه‌لاق به سه‌ریاندا سه‌پاوه. له كۆی گشتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان، ٥٨ كه‌سیان ژن و ٨٨ كه‌سیان پیاو بوون و ١٤ كه‌س ته‌مه‌نیان له نێوان ١٤ بۆ ١٨ ساڵ بووه.