ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان ساڵی 1403، ژمارەیەک ژن لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان سەرەڕای هەموو بەربەستە ئەمنییەکان، هاتنە سەر شەقام و دژبه سیاسەتەکانی تالیبان خۆپێشاندانیان كرد.
لەو کاتەوەی كه تاڵیبان دەسەڵاتی لە ئەفغانستان به ده‌ست گرتووه، ڕۆژانه بە دەرکردنی یاسای نوێ، مافی ژنان پێشێل كراوه و هه‌زاران كچ و ژن له مافه‌كانی خوێندن و كاركردن بێبه‌ش كراون. ژنانی ناڕازی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگه‌یاندووه کە ماوه‌ی سێ ساڵه ژنانی ئەفغانستان لە سەختترین بارودۆخدا دەژین و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژی سێكسی، سزای قامچی، زیندان و سه‌ركوت خه‌بات ده‌كه‌ن. ژنانی ئه‌فغانستانی داویان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بە گوشار خستنە سەر تالیبان، ڕێگه لە چەوسانەوەی ژنان و هاووڵاتیانی ئەفغانستانی بگرن.