سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئیسماعیل گرامی له‌ تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ئیسماعیل گرامی، كرێكاری خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.

ئیسماعیل گرامی له‌ ڕێكه‌وتی ٢١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كرا و له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئێڤین كرا. ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری دادگایی و به‌ تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌ دا،  چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كرمان به‌ ناویهادی جه‌لالیله‌لایه‌ن لقی پێنجی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ په‌روه‌نده‌سازی بۆ كراوه‌ و ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان ناوبراویان به‌پێكهینانی گرووپ بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتوپه‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ كه‌سانی سه‌ر به‌ ئیسڕائیل و چالاكی میدیایی دژبه‌ كۆماری ئیسلامیتۆمه‌تبار كراوه‌. ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌ پێشتر له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ست به‌ سه‌ر كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی دا گیرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net