22
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، ئومید ڕۆستەم پوور، چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی “سۆ“ی سەر بە شاری سنە، دوای بانگکران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
شایانی باسە کە، ئومید ڕۆستەم پوور سەرەڕای چالاکییەکانی له بواری ژینگه‌پارێزی دا، لە بەشەکانی مافی ژنان و فێرکاری زمانی دایکی چالاکه و پێشتریش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه. تا کاتی داڕشتنی ئەم هه‌واڵه، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئه‌مجاره‌ی و ئه‌و تۆمەتانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.