ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، دایه شه‌ریفه، دایكی گیانبه‌ختكردوو ڕامین حسێن په‌ناهی و ژماره‌یه‌ك له كچانی شۆڕشگێڕی شاری سنه له دوو په‌یانی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی گشتی به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی ده‌ربڕی.
دایه شه‌ریفه له په‌یامێك دا ڕوو به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند: ژیانی ژیناتان لێ ئێستاند، له سنوور بێت یان له پایته‌خت، گیانمان لێ ده‌ستێنن، ده‌گا ئه‌و ڕۆژه‌ی كه دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و جهنایهتكارتان سه‌رهه‌ڵدان كه‌ین… له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆمه‌ڵێك له كچانی شۆڕشگێڕی شاری سنه له په‌یامێكدا ڕایانگه‌یاند: ئێمە ژنانی پێشڕەوی شاری سنە پشتیوانیی خۆمان لە بڕیاری مانگرتنی گشتیی چالاکانی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤی کوردستان بۆ ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان، ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینای کوردستان و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی ڕائەگەینین، هەروەها داوا لە هەموو ئازادیخوازان ده‌كه‌ین بۆ لە بیر نەکردنی خوێنی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگی ئێمە.