چالاكی ژنانی تێكۆشه‌ری سنه به‌ بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری شۆڕشی ژینا

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنانی تێكۆشه‌ری شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا، له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره‌ چالاكییان ئه‌نجام داوه‌.

ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی سنه‌ به‌ هه‌ڵواسینی ئاڵای سوور و وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا بن. ژنانی ئازا و بوێری سنه هه‌روه‌ها،‌ داوایان له‌ خه‌ڵكی كوردستان و ئێران كرد به‌ده‌م بانگه‌وازی ڕێكخراوه‌ سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه‌ بچن و ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی له‌ ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و مان بگرن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net