دایكانی ئاشتی و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له بانگه‌وازی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ مانگرتنی گشتی له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان، ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی دربڕی.
دایكانی ئاشتی و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری كوردستان، له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای ڕێزگرتن له یادی ژینا ئه‌مینی و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به شۆڕشی ژینا كرده‌وه. دایكانی ئاشتی له په‌یامه‌كه‌یاندا ڕایانگه‌یاند كه پشتیوانی له بانگه‌وازی حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان بۆ مانگرتنی گشتی له ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان ده‌كه‌ن و دڵنیان كه كۆماری ئیسلامی به یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌ڕووخێت.