ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، ١٤ كه‌س له ئه‌ندامانی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان، له سه‌روبه‌ندی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت كران.
ناسناوی ئه‌و ١٤ چالاكه سنفییه بریتیه له: “محه‌ممه‌دڕه‌زا مورادی“، “ئارام ئیبراهیمی“، “سادق كه‌نعانی“، “غیاس نێعمه‌تی“، “نه‌سرین كه‌ریمی“، “مه‌جید كه‌ریمی“، “سه‌لاح میرزایی“، “فاتمه زه‌ندكه‌ریمی“، “كوروش عێزه‌تی ئه‌مینی“، “فه‌یسه‌ڵ نووری“، “ڕه‌زا ته‌هماسبی“، “شه‌هریار نادری“، “بێهزاد قه‌وامی” و “ڕزگار حه‌یده‌ری“. شایانی باسه كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا سه‌دان موعه‌لیم پاش په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌روه‌رش دا، له مه‌زایای پیشه‌یی وه‌كوو گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ند بێبه‌ش و حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه.