ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكی مه‌ده‌نی و سنفی له‌ دیوانده‌ره و كرماشان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌  ٢٢ و ٢٣ی خه‌رمانان، دوو چالاكی مه‌ده‌نی و سنفی به‌ ناوه‌كانیمیلاد پیرانیوجه‌واد عه‌زیزیله‌ شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و كرماشان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵیمیلاد پیرانیته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ له‌ گوندی قه‌ڵا كۆنی سه‌ر به‌ شاری دیوانده‌ره‌ و ناوبراویان به‌ توندووتیژی و به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و شارومه‌نده‌ و شوێنی ڕگیرانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌ندامێكی كانوونی خانه‌نشینكراوانی كرماشان به‌ ناویجه‌واد عه‌زیزیله‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net