ڕێكخراوه‌ی قوتابیانی پێشڕه‌و و شۆڕشگێڕی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی ڕاگه‌یاندنێكیان بڵاو كرده‌وه.
له‌و ڕاگهیاننهدا هاتووه: به ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی نزیك ده‌بینه‌وه، شۆڕشێك كه پاش قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی له ڕێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠١ ده‌ستی پێكرد و به‌دوای دا خه‌ڵك به تایبه‌ت گه‌نجان، خوێندكاران و قوتابیان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و تووی مانگرتنی به‌هێز و گه‌وره‌ی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگایان چاند. شۆڕشێك كه دهستكهوتگهلی زۆر گرینگی وه‌كوو تۆڕدانی حیجابی ئیجباری، كۆتایی هێنان به ده‌سته‌به‌ندی نێوان جه‌ماوه‌ر و كه‌لێنی قووڵی چینایه‌تی كۆمه‌ڵگا، گه‌شه‌كردنی ئاستی زانیاری خه‌ڵك و په‌ره‌سه‌ندی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بووه و شكستی گه‌وره‌ی به ئایدۆلۆژی حكوومه‌تی هێناوه. له ڕۆژانی سه‌ره‌تایی ساڵڕۆژی ئه‌و شۆڕشه و به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر ساڵ، ده‌گه‌ڕینه‌وه قوتابخانه‌كان و ڕیز له یادی ژینا، نیكا، سارینا و سیاوهشهكان ده‌گرین. هه‌روه‌ها وێنه‌ی جهنایهتكاران له‌سه‌ر كتێبه‌كان ئه‌سڕینه‌وه و دار و دیواری قوتابخانه‌كان به دروشمی ژن،ژیان،ئازادی ده‌نه‌خشێنین. ئێمه خۆێنی به ناحه‌ق ڕژاوی هاوپۆلهكانمان نابه‌خشین و له بیریان ناكه‌ین تا ئه‌و ڕۆژه‌ی كۆتایی به كۆماری ئیسلامی دێنین.