ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی ئاڵمان، كانادا، ئه‌مریكا، هوله‌ند، بلژێك، فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا، دانمارك، سوید و نۆ‌رویژ له چه‌ند ڕاگه‌یاندنی جیاجیادا داویان له ئێرانیانی دیاسپۆڕا كرد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، له‌و شوێنانه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه دیاری كراوه حازر بن و به‌شداری چالاكییه‌كانی ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا بن.
واژۆكارانی ئه‌و بانگه‌وازانه ڕایانگه‌یاند: ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی باشترین ده‌رفه‌ته بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی و پشتیوانی له كارزرای نا بۆ ئێعدام. له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موومان ڕێز له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ده‌گرێن و به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی نهتههوهیهكگرتووهكان، داوای سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم ده‌كه‌ین.