لاوانی شۆڕشگێڕی نێو شار و گونده‌كانی كوردستان ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی خه‌رامانان په‌یامێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه و تێدا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی گشتی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان ده‌ربڕی.
له په‌یامی لاوانی شۆڕشگێڕی كوردستان دا هاتووه: بنەماڵەی سەربەرزی گیانبه‌ختكردووان و زیندانیانی سیاسیی خۆڕاگر. ئێمە وەك لاوانی شار و گونده‌كانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە ساڵوەگەڕی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی بەدەستی گڵاوی كۆماری ئیسلامی دا، داوا لە هەموو چین و توێژەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین كە بە ده‌م بانگەوازی حیزب و لایه‌نه سیاسیی و مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه بچن و په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی بن. ئێمە وەك گه‌نجانی خه‌باتكاری كوردستان كە هەمووكات پێشەنگی بەرخۆردان دژ به زوڵم و زۆری ڕژیمی پەت و سێدارە بووین، به‌رده‌وام پشتیوانیمان له بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه. بە ئەركی خۆمان دەزانین كە پاڵپشتی لە خەڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان بكه‌ین، به‌و بۆنه‌وه داوا له خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان دەكەین كه بۆ ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا په‌یوه‌ست به مانگرتنی گشتی ببن.