كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی شاری سنه، ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی خه‌رمانان، ڕایانگه‌یاند: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، به دروشمی ژن،ژیان،ئازادی به‌ره‌و پێشوازی ساڵڕۆژی بزووتنه‌وه‌ی ژینا ده‌چین.
كرێكارانی كۆمۆنیستی سنه له په‌یامه‌كانیان دا ڕایانگه‌یاند: ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی به ده‌ست تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامییه. كرێكاران، زه‌حمه‌تكێشان، خه‌ڵكی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب، ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز، گه‌ر ده‌تانه‌وێت له ده‌ست له ده‌ست ڕژیمی تا ددان پڕ چه‌ك و ته‌یاری كۆماری ئیسلامی ڕزگارتان بێت، په‌یوه‌ست به مانگرتنی سه‌راسه‌ری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان بن و بهكگرتووانه دژبه ڕژیم خه‌بات بكه‌ن. ئه‌مڕۆكه هه‌ژاری و چه‌وسانه‌وه، نادادپه‌روه‌ری و سیته‌م، جیاوازی ڕه‌گه‌زی و سه‌دان كێشه‌ی دیكه به‌رۆكی به خه‌ڵك گرتووه، به‌و بۆنه‌وه داوا له جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كه‌ین ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دووكان و بازاڕه‌كان دابخه‌ن و سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا بكه‌ن.