به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری ته‌ورێز هاوڕێ له‌گه‌ڵ كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره، له په‌یامێك دا پشتیوانی خۆیان له مانگرتنی گشتی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕی.
له‌و په‌یامه‌دا وێڕای پیرۆزبایی كردنی دووهه‌مین ساڵڕۆژی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی، ڕاگه‌یێندراوه كه بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی توانی ڕه‌نگی ڕۆخساری كۆمه‌ڵگای ئێران له هێمای ڕه‌شی كۆنهپهرستانهوه بۆ دیمه‌نێكی پڕ جۆش و خرۆش بگۆڕێت. شۆڕشی ژینا توانی خه‌باتی كه‌م هه‌زینه‌ی سیاسی به خه‌ڵك پیشان بدات و لاپه‌ڕه‌یێكی نوێ له مێژووی خه‌باتی گه‌لانی ئێران تۆمار بكات. ئه‌و بزووتنه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار توانی سه‌رمایه‌ی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی بڕووخێنێت و سه‌ر له نوێ بونیادی بنێته‌وه. شۆڕشی ژینا توانی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به هه‌ر زمان و كولتوورێكهوه له ده‌ور یه‌ك كۆ بكاته‌وه. بژی ژن،ژیان،ئازای، بژی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران.