په‌خشان عه‌زیزی به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، له دووهه‌مین ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، له زیندانی ئێڤینه‌وه به‌یاننامه‌یێكی بڵاو كرده‌وه و تێدا جه‌ختی له‌سه‌ر زیندووبوونی ئه‌و بزووتنه‌وه و ناوه‌ڕۆكی ڕاسته‌قینه‌ی دروشمی ژن،ژیان،ئازادی كرده‌وه.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له نامه‌كه‌یدا ئایدۆلۆژییه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست و نه‌ته‌وه‌گه‌را و مه‌زهه‌بییه‌كان وه‌كوو ئامرازی درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره‌كان ناو ده‌بات. به باوه‌ڕی ئه‌و چالاكه سیاسییه، نه‌دیتنی ژن، شێوه‌كاری هه‌میشه‌یی ئایدۆلۆژییه‌كانه و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵی دا ئه‌بێ ئایدۆلۆژییه‌كی به‌هێزتر به‌كار بێنی. به چاوخشانێك به‌سه‌ر ڕه‌وه‌ندی پێكهاتنی ژن ده‌بینین كه له نێوان نیزامی چینایه‌تی، هێز، ده‌وڵه‌ت و كۆیله‌كردنی ژن، پێوه‌ندییه‌كی ئه‌ستوور هه‌یه و جیاوازی ڕه‌گه‌زی كه ژنان وه‌كوو جینسی دووهه‌م و پیاوان سه‌رتر له ژنان ده‌بێنێت، یه‌كه‌مین ئایدۆلۆژیای ده‌سه‌ڵاته.