ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بنەماڵەی نه‌مر “ژینا ئەمینی” لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاته‌وه سەبارەت بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی “ژن،ژیان،ئازادی” هەڕەشەیان لێ كراوە.
سەرچاوەكانی هه‌واڵ باس لە گەمارۆدانی ماڵی بنەماڵەی ژینا ئەمینی لە شاری سەقز و جێگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە بەکرێگیراوانی ڕژیم لە شەقامەکانی ده‌ورووبه‌ری ماڵەکەیان دەکەن. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی حكوومه‌ت له خاڵه‌كانی چوونه‌ژووره‌وه‌ی شاری سه‌قز دا بازگه‌یان داناوه و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تابلۆی شاره‌كانی دیكه‌یان پێوه‌یه ده‌پشكنن و لێپرسینه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هێلیكۆپته‌ره‌كانی سپای پاسداران به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه و په‌هباده‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات چاودێری خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قام له شاره‌كانی مهاباد، بۆكان، سه‌قز و سنه ده‌كات. شایانی باسه كه موژگان ئێفتخاری دایكی ژینا ئه‌مینی له وڵامی هه‌ڕه‌شه‌ی ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كان دا ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌وانه‌ی چاوی بینینی كچی نیشتمانیان نه‌بوو، بۆ هه‌میشه شه‌رمه‌زاری مێژوو ده‌بن.