درێژه‌ی مانگرتنی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا

 


ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، بازاڕیان له‌ شاره‌كانی سنه‌، سه‌قز، بۆكان، پیرانشار، شنۆ، ورمێ، كرماشان، ڕه‌وانسه‌ر، دیوانده‌ره‌ و مهاباد بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، دووكان و بازاڕه‌كانیان داخست و به‌ شێوه‌ی گشتی مانیان گرت.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیداره‌ی ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ دووكانداران كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر دووكانه‌كانیان نه‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ په‌روانه‌ی كه‌سابه‌تیان زه‌وت ده‌كرێت و حیسابه‌ بانكییه‌كانیان داده‌خرێت، به‌ڵام بازاڕیان كۆڵیان نه‌داوه‌ و په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینا، حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هاوڕێ له‌گه‌ڵ چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند به‌یاننامه‌ی جیاجیادا داوایان له‌ خه‌ڵك كردبوو بۆ دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی بن. به‌ پێی ئه‌و ویدیۆ و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵك به‌ده‌م ئه‌و بانگه‌وازانه‌وه‌ چوون و مانگرتنێكی شكۆداریان به‌ڕێوه‌ بردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net