به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی له نێو گه‌ڕه‌ك و شه‌قامی شاره‌كانی مه‌ریوان، سنه و سه‌قز تراكتیان بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی گیانبه‌ختكردووان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری قوربانیانی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم كۆبوونه‌ته‌وه و به دانانی گوڵی سوور ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه. هه‌روه‌ها ژماره‌یێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه سه‌دان تراكتیان به ناوه‌ڕۆكی پشتیوانی له شۆڕشی ژینا له نێو شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كانی سه‌قز، سنه و مه‌ریوان بڵاو كردووه و به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكیان بۆ درێژه‌دان به ڕێگه و ڕێبازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بانگهێشت كردووه.