مه‌راسمی ڕیزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ زیندانی قزلحه‌سار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، به‌ندكراوانی به‌ندی چواری زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌ندكراوانی به‌ندی چوار به‌ خوێندنه‌وه‌ی شێعر و سروودی شۆڕشگێڕانه، هه‌روه‌ها هه‌ڵگیرسانی مۆم، یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان به‌رز ڕاگرتووه‌. به‌ندكراوانی سیاسی به‌ڵێنیان داوه‌ تا دوا هه‌ناسه‌ له‌سه‌ر دادخوازی پێداگری و له‌گه‌ڵ سزای سێداره‌ دژایه‌تی بكه‌ن. له‌ كۆتاییش دا به‌ندكراوان دروشمیداخ و دره‌فه‌ش و زیندان….حوكمی به‌غی و ئێعدام….تیشكیان خسته‌ سه‌ر قیامبه‌زر كرده‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net