به‌پێی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی كه له لایه‌ن دایه مینا سوڵتانی، دایكی نه‌مر شه‌هریار محه‌ممه‌دی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و دایكه دادخوازه داوای له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان كرد درێژه به خه‌باتیان بده‌ن و ترس و دڵهڕاوكهیان له هیچ شتێك نه‌بێت.
ئه‌و فایله ده‌نگیه كه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دایه مینا تۆمار كراوه له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردووی ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری له‌نده‌ن بڵاو كرایه‌وه و له‌لایه‌ن نه‌یارانی كۆماری ئیسلامیه‌وه پێشوازی لێ كرا. دایه مینا سوڵتانی له په‌یامه‌كه‌ی دا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ڕێگه‌ی دادخوازان ئه‌بێ درێژه بدرێت و ڕوو له دایكانی جه‌رگ سووتاو ڕایگه‌یاندووه كه نه‌ترسن و یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بن.شایانی باسه كه مینا سوڵتانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا.