شایی و خۆشی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ و سه‌قز به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی مانگرتنی گشتی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و سه‌قز ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، به‌ بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی مانگرتنی گشتی له‌ كوردستان، شایی و خۆشیان ده‌ربڕی.

ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان مانگرتنێكی شكۆداریان بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی قوربانیانی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ڕژیم له‌ ساڵی ١٤٠١ به‌ڕێوه‌ برد. به‌ كاتی شه‌و خه‌ڵكی شاره‌كانی دیوانده‌ره‌ و سه‌قز ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كان و ئاسمانی شاره‌كه‌یان ڕووناك كرده‌وه‌. هاوكات خه‌ڵك دژ به‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. له‌ شاری تاران به‌ هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكی چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره‌ به‌ كاتی شه‌و درووشمی مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی و مه‌رگ بۆ دیكتاتۆریان به‌رز كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net