سه‌پاندنی سزای زیندان و جه‌ریمی ماڵی به‌سه‌ر ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ دیوانده‌ره‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له‌ شاری دیوانده‌ره‌، سزای یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌علیقی و سێ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی به‌سه‌ر ئومید قه‌دیمی، برای فوئاد قه‌دیمی، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا سه‌پاندووه‌.

ئومید قه‌دیمی له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی دیوانده‌ره‌ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه‌ ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانیئه‌ندامه‌تی له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم،ته‌بلیغ دژی نیزاموبڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژبه‌ كۆماری ئیسلامیبه‌ ٣٢ مانگ زیندان و ٨٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا كه‌ زۆرترین سزا واته‌ یه‌ك ساڵی بۆ چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و دوو له‌سه‌ر سێی سزاكه‌ی ته‌علیق و جه‌ریمه‌ی ماڵی سێ ملیۆن تمه‌نی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net