21
رۆژی سێشەممە 27ی خەرمانانی ساڵی 1403، هەڵمەتی “سێشەممەکانی نه بۆ سێدارە” بۆ ماوەی سی و چوارەمین هەفتە لەسەریەک لە 21 بەندیخانەی جیاواز بەڕێوە چوو.
بەندکراوانی هەڵمەتی “سێشەممەکانی نە بۆ لەسێدارە” لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێران، دوای سی و چوار هەفتە لەسەریەک، دژی سزای لەسێدارەدان مانیان لە خواردن گرتووە. ئەم هەڵمەتە کە بەندکراوانی بەندیخانەکانی ئێڤین “بەشی ژنان، بەشی 4، بەشی٨“، قزڵحەسار (یەکەی 3 و یەکەی 4)، تارانی گهوره، زیندانی ناوەندی کەرەج، خوڕەمئاباد، نیزامی شیراز، ئەسەدئاباد ئیسفەهان، بەم کرمان، مەشهەد، لاکانی ڕەشت، قائێمشار، ئەردەبیل، تەورێز، ورمێ، سەلماس، خۆی، نەغەدە، سەقز، بانە، مەریوان و کامیاران لەخۆدەگرێت.