109
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانانن دانیشتووانی شارۆچكه‌ی شه‌هبای سه‌ر به كانتۆنی عه‌فرین، مراسمێكیان به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی گرت. ئاماده‌بووان پاش مه‌راسیمه‌كه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان مه‌حكووم كرد و دروشمی به‌رخۆدان ژیانه و “شه‌هید نامریت“یان به‌رز كرده‌وه.