په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی عیفاف و حیجاب له‌لایه‌ن مه‌جلیسی ڕژیم

ماڵپه‌ڕی په‌یام

مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی گه‌ڵاڵه‌ی عیفاف و حیجابی په‌سه‌ند كرد و به‌و شێوه‌یه‌ ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیان به‌ حیسابی بانكی و دارایی شه‌خسی خه‌ڵك ده‌گات.

به‌پێی بڕگه‌ی ٥٦ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌، جه‌ریمه‌كانی پۆلیسی ئه‌منیه‌تی ئه‌خلاقی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كان و له‌ ڕێگه‌ی بانكی ناوه‌ندیی وڵاته‌وه‌ له‌ حیسابی بانكی سزادراوان كه‌م ده‌كرێت. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، په‌سه‌ندكردنی بڕگه‌ی ٥٦، پێچه‌وانه‌ی ئه‌سڵی ٣٦ی یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامییه‌ و ده‌وڵه‌ت له‌و ڕێگه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر دارایی خه‌ڵك دا بگرێت. هه‌روه‌ها، كارناسانی ئابووری سه‌باره‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و لایه‌حه‌ هۆشداریان داوه‌ته‌ ده‌وڵه‌ت و ڕایانگه‌یاند: په‌سه‌ندكردنی بڕگه‌ی ٥٦ وا ده‌كات كه‌ خه‌ڵك داراییه‌كانیان له‌ بانكه‌كان بێننه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئابووری وڵات تووشی قه‌یران ده‌بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net