15
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌ستی داوه‌ته ده‌ركردنی كرێكاران و شۆفێرانی به‌لووچ له شیركه‌تی ئارشین كێوی چابه‌هار و له جیگه‌یان ئه‌ندامانی گرووپی فاتمییونی ئه‌فغانستانی دامه‌زراندووه.
شیركه‌تی ئارشین كێوی چابه‌هار سه‌ر به ڕێكخراوی هه‌وا فه‌زایی سپای پاسدارانه و له بواری درووست كردنی دیواری پیش ساخته‌ی بتۆنی كار ده‌كات. سه‌رۆكی شیركه‌ت له‌و دوایانه‌دا بڕیاری ده‌ركردنی ده‌یان كرێكار و شۆفێری به‌لووچیان ده‌ركردووه و له جیگه‌یان ئه‌ندامانی گرووپی فاتمییونی ئه‌فغانستانیان دامه‌زراندووه. بێكاركردنی كرێكارانی به‌لووچ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه به‌ڵام كرێكارانی ناڕازی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.