42
ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلی حسێنپوور” خەڵکی گوندی “چیانە“ی سەر بە پیرانشار، پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی نه‌غه‌ده ڕاگویزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی قه‌زایی هێرشیان کردە سەر ماڵی عه‌لی حسێنپوور و ناوبراویان بە توندووتیژییەوە دەستبەسەر کرد. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ناوبراو له‌به‌رده‌ست دا نییه.