39
بنه‌ماڵه‌ی فه‌ره‌یدوون فه‌ره‌جی، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سه‌قز ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له سه‌ر مه‌زاری ناوبراو دا كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
مستەفا فەرەجی باوكی هه‌میشه زیندوو، فەرەیدوون فەرەجی، لە سەر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی لە شاری سەقز خوازیاری ئازادكردنی بێ مەرجی دایە مینا، دایكی نه‌مر شەهریار محەممەدی بوو. دایە مینا ماوەی ٩ ڕۆژە لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ زیندانی كراوه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه. باوكی فەرەیدوون وتی، دایە مینا هیچ تاوانێكی جگە لە دادخوازی خوێنی بە ناحەق ڕژاوی ڕۆڵەكانمان نییە و ئه‌بێ به زووترین كات ئازاد بكرێت.