38
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆڵبه‌رێكی قه‌تعی نۆخاعی خه‌ڵكی گوندی شمشێری سه‌ر به شاری پاوه به ناوی “فه‌ردین ڕۆسته‌م نژاد” پاش ١٨ مانگ ئێش و ئازار، ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانان گیانی به‌خت كرد.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، “فه‌ردین ڕۆسته‌م نژاد” كۆڵبه‌ری ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌وسوود و ناوچه‌ی كه‌ڵه‌به‌ر قه‌تعی نۆخاع بوو. فه‌ردین و پێنج برای پیشه‌یان كۆڵبه‌رییه و پێشتر كوهسار ڕۆسته‌م نژاد، ئه‌كره‌م ڕۆسته‌م نژاد، فه‌رشاد ڕۆسته‌م نژاژ و ئێحسان ڕۆسته‌م نژاد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له ناوچه‌ی سنوورییه‌كانی كوردستان بریندار ببوون.