خراپی ڕێگه‌وبان و گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتیان له‌ جاده‌كانی مه‌رگ له‌ كوردستان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی خه‌رمانان، له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ نێوان جاده‌ی مهاباد بۆ ورمێ، پێنج هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕووداوه‌كه‌ له‌ نێوان دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری پژۆ و پراید ڕووی داوه‌ و پێنج سه‌رنشینی هه‌ر دوو ئۆتۆمبێل ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و سێ  هاووڵاتی به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. به‌ وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی مهاباد، جاده‌ی تڕانزیتی ورمێ یه‌كێك له‌ پڕ مه‌ترسی ترین جاده‌كانی ئێرانه كه‌ ساڵانه ده‌یان شارومه‌ند تێدا ده‌بنه قوربانی و كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی ستانداردكردنی ئه‌و مێحوه‌ره‌ ترانزیتیه‌ نادات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net