43
حه‌مزه ده‌روێش به‌ندكراوی سونه مه‌زهه‌بی به‌ندكراو له زیندانی ڕه‌شت، به هۆی بێبه‌شكرانی له مافی مه‌ره‌خه‌سی و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مانی له خواردن گرتووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی لاكانی ڕه‌شت به بیانووی ئه‌وه‌یكه حه‌مزه ده‌روێش ده‌ستی له سه‌رهه‌ڵدانی به‌ندكراوانی ئه‌و زیندانه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا بووه، ناوبراویان له مه‌رخه‌سی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه حه‌مزه ده‌روێش له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی به‌ندكراوان له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا زیندانی كرابوو. پێشتریش ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له ژووری تاكه‌كه‌سی، هه‌وڵی خۆكوژی دابوو.