ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی خه‌رمانان، ته‌قینه‌وه له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س ڕووی دا و به‌وهۆیه‌وه، 31 كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٧ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦٩ كرێكار له بلووكهكانی بی و سێ له مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س كاریان كردووه كه به‌هۆی دزه‌كردنی گاز، ته‌قینه‌وه ڕووی داوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه دا، ٣٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها چاره‌نووسی كرێكارانی دیكه نادیاره و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قوربانیان له ئارادایه.پێشتریش ڕووداوی هاوشێوه له مه‌عده‌نه‌كانی گورگان و سمنان ڕووی داوه و كۆماری ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كرێكاران هه‌ڵنه‌گرتووه. به‌م جۆره جارێكی تر گیانی كرێكاران بووه‌ته قوربانی بێ بایه‌خی ده‌سه‌ڵات و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه