28
خانه‌نشینكراوانی فولاد له شاره‌كانی قائیمشار، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز و تاران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و به‌دوای یه‌ك ساڵ كۆبوونه‌وه هیچ یه‌ك له داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه. خانه‌نشینكراوانی فولاد خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێ ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی فولاد و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.