25
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پترۆشیمی ئیلام به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون و ماوه‌ی چه‌ند مانگه له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان دا داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار و دامه‌زراندنیان له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه ده‌كه‌ن. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: چه‌ندین ساڵ پیشینه‌ی كاریان هه‌یه و داوا ده‌كه‌ن له‌م دۆخه سه‌خته ئابوورییه له به‌شه‌كانی دیكه دایانمه‌رزێنن تاكوو بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن.